زانست

كۆمپانیای ئەپڵ مۆبایلێكی نوێ دروستدەكات كە توانای نوشتانەوەی هەیه

یەكێك لە شیكەرەوەكانی كۆمپانیای مێریل لینجی ئەمریكی كە تایبەتە بە خزمەتگوزاریە وەبەرهێنەكان باسی لەوە كرد كە كۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دروستكردنی مۆبایلێكی نوێ كە توانای نوشتانەوەی هەبێت لە ساڵی 2020 دا. 

پێشبینی دەكرێت كە ئەم مۆبایلە شاشەیەكی نەرمی هەبێت لە جۆری مایكرۆ لید و لە ئێستادا كۆمپانیای ئەپڵ كار لەسەر پەرەپێدانی ئەم مۆبایلە دەكان و باس لەوەش دەكرێت كە هەر پێكسڵێك لەم مۆبایلە بە شێوەیەكی سەربەخۆ و جیا ڕوناكی دەردەكات.

ماوەیەك بەر لە ئێستاش پێگەی ئەلكترۆنی پاتێنتی ئەپڵ جەختی كردەوە كە كۆمپانیای ئەپڵ كار لەسەر پەرەپێدانی شاشەی مۆبایلی ئایفۆن دەكەن بۆ شاشەیەك بە كوالێتی (8 كەی) كە بەوە ناسراوە چاودێری جوڵەی چاو دەكات ئەمەش وادەكات وزەی مۆبایلەكە كەمتر بەفیڕۆ بڕوات.

ئەم پەرەپێدانەی كۆمپانیای ئەپڵ لە ئێستادا سەرقاڵیەتی نوێ نییە و بەر لە ماوەیەك كۆمپانیای سامسۆنگ باسی لەوە كرد كە بەنیازە شاشەیەك دروستبكات بتوانرێ بنوشتێنرێتەوە لە ساڵی 2019.ۆ.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە598