زانست

بەڤیدیۆ...هۆندا نوێترین جۆری ئۆتۆمبێل نمایشدەكات

كۆمپانیای هۆندا لەدوایین پێشانگایدا ئۆتۆمبێلێكی نوێی بە ناوی (جی 70 ) نمایشكرد  كە لەوەدەچیت لە بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبیلدا كێبڕكێی مارسیدز و بی ئێم بكات، 

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی بڵاوكراونەتەوە دەبینرێت كە بە شێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێش  و ناوەوەشی بە پێشكەوتوترین شێوە دروستكراوە و هەموو ئەو شتانەی تێدایە كە هەر سەرنشینێك بۆ گەشتێك بە ئۆتۆمبیل پێویستی پێ دەبێت.

لەگەڵ ئەوەی كە كۆمپانیای هۆندا هیچ وتەیەكی فەرمیشی لەم بارەیەوە نەوتووە بەڵام بە پێی بڵاوكراوەی چەند پێگەیەكی ئەلكترۆنی  دەركەوتووە كە ئەم ئۆتۆمبیلە خاوەنی بزوێنەرێكی تۆربینی بە قەبارەی 2 لتر و هێزەكەشی نزیكەی 197 بۆ 247 ئەسپ دەبێت ، لەگەڵ گێر بۆكسێكی ئۆتۆماتیك كە 8 ئاستی خێرایی تێدایە.

هۆندا كۆمپانیایەكی یابانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمۆبیلە و ساڵانە بە دروستكردنی نوێترین جۆر و كوالیتی ئۆتۆمبیل دەیەوێت لەگەڵ كۆمپانیا ئەوروپی و ئەمریكیەكانی ئۆتۆمبیل ململانێ بكات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە601