ناسا مانگێكی ده‌ستكردی كه‌شناسیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد
ده‌زگای فڕۆكه‌وانی و گه‌ردوونناسیی ئه‌مریكا NASA، یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین مانگه ده‌ستكرده‌كانی كه‌شناسیی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.
مانگه ده‌ستكرده‌كه كه ناوی GOES-Sه و له‌ڕێگه‌ی مووشه‌كی Atlas Vه‌وه هه‌ڵدراوه، بۆ چاودێریكردنی رۆژئاوای ئه‌مریكا نێردراوه.
چه‌ندین كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی و ده‌زگای كه‌شناسی ئاماده‌ی بینینی هه‌ڵدانی مانگه دهستكردهكهبوون.
GOES-S دووه‌م مانگی ده‌ستكرده كه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی 11 ملیار دۆلاریدا نێردراوه‌ته ئاسمان و له‌ڕێگه‌یه‌وه وێنه و دیمه‌نی زریان، ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی دارستانه‌كان، كاره‌ساته سرووشتییه‌كانی وه‌ك لافاو، راماڵینی خاک و كاره‌ساته‌كانی دیكه لە رۆژئاوای ئه‌مریكا، به‌خێراترین شێوه بنێرێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی.
یه‌كه‌م مانگی ده‌ستكردی ئه‌م پڕۆه‌یه كه ناوی GOES-16یه، چاودێریی ناوچه‌ی ئه‌تڵه‌نتیک و كه‌ناراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریكا ده‌كات.
بڕیاره GOES-S دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا كه‌وته سه‌ر خولگه‌ی خۆی كه له‌به‌رزایی 35 هه‌زار كیلۆمه‌تردایه له هێڵی ئیكواتۆرهوه، ناوی GOES-17ی لێبنرێت.
خوێندراوەتەوە202