سزای کۆمپانیای فەیسبوک دەدرێت
دادگای بەلجیکا بڕیارێكی له دژی کۆمپانیای فەیسبوک دەرکرد بە وەستانی لە پێشێلێکردنی مافە تایبەتەکانی بەکارهێنەرانی له وڵاتەکەیدا، گەر نا رووبەروی غەرامەی مادیی دەبێتەوە.
رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی دەڵێت، دادگای بەلجیکا هۆشداری دهداته کۆمپانیای فەیسبوک كه گەر دەستبەرداری پێشێلکردنی مافە تایبەتەکانی بەکارهێنەرانی وڵاتەکەی نەبێت، سزای غەرامەکردنی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ بەسەریدا دەسەپێنێت.
ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت کە لیژنەی چاودێریە تایبەتەکانی دادگای بەلجیکا کەیسێکی لە دژی کۆمپانیای فەیسبوک بەرزکردەوە بەهۆکاری تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن چەن بەکارهێنەرێکەوە.
روونیشکراوەتەوە کۆمپانیای فەیسبوک لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە رێگەیەکی جیاوازی بەکارهێناوە بۆ چاودێریکردنی ههڵسوكهوتی بەکارهێنەران و ئەوانەشی بەکاریناهێنن، ئهمهش نیگهرانی دروستكردووه.
لەبەرامبەردا دادگای بەلجیکا بڕیاریدا کۆمپانیای فەیسبوک هەموو ئهو داتایانه بكوژێنێتهوه كه بهشێوهیهكی نایاسایی كۆكراونهتهوه لهبارهی هاونیشتمانیهكانی بهلجیكا.
روونیشێکردەوە تەکنەلۆجیاو بەکارهێنهرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر بنەمای یاسایی دەبێت ماف بە بەکارهێنەرانی بدرێت کە کۆمپانیاکان زانیارییە تایبەتەکانی رەتبکرێتەوە لەسەر ئینتەرنێت .
خوێندراوەتەوە296