زانست

ناسا ٩٥ هەسارەی نوێ دەدۆزێتەوە

زانایانی بواری فەلەکناسی ٩٥ هەسارەی نوێ دەدۆزنەوە، کە لەدەرەوەی کۆمەڵەی خۆر دەسوڕێنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی پێگەی گیزمۆدۆ ، ئاژانسی ناسای ئەمریکا، تەلەسکوبی ئاسمانی کیبلری رەوانەی بۆشایی ئاسمان کردووە، بۆ دۆزینەوەی هەسارە نوێکان.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەکە، زانایان جەختدەکەنەوە، ٩٥ هەسارە لەدەرەوەی کۆمەڵی خۆر بوونی هەیە، تەلەسکۆبی ئاسمانی کیبلر کە 275 بەردی شێوە جیاوازی بەدیکردوە.

زانایان رایدەگەیەنن، لە ئەنجامی توێژینەوەکانی کۆتاییدا کۆمەلیک هەسارە کە هاوشێوەی هەسارەی زەوین دۆزراوەتەوە.

ئەندرو مایو توێژەر لە گرووپی نێودەوڵەتی سەر بە زانکۆی تەکنیکی لە دانیمارک دەڵێت: زیادبوونی ژمارەی هەسارەکان دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ زانایان لە بواری شیکردنەوەو تێگەشتن لە هەسارەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.

تەلەسکۆبی ئاسمانی کیبلر لەساڵی ٢٠١٦ دا ١٠٠ هەسارەی نوێی دۆزییەوە کە تێیدا 4 هەسارەیان گونجاوە بۆ ژیان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1033