ئەپڵ بەرهەمهێنانی ئایفۆنی ئێكس كەمدەكاتەوە
كۆمپانیای ئەپڵ، بریاریدا بەرهەمهێنانی ئایفۆنی ئێكس بۆ نیوە كەمبكاتەوەو بەهۆی ئەوەی بێ بازاڕی ڕووی لەم جۆرە مۆبایلە كردوە.
رۆژنامەی نیكی یابانی، بڵاویكردەوە لەماوەی 3 مانگدا كۆمپانیای ئەپڵ وەبەرهێنانی ئایفۆن ئێكسی لە 40 ملیۆنەوە بۆ 20 ملیۆن مۆبایل كەمدەكاتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی ئەو رۆژنامەیە، لەكاتی پشووەكاندا فرۆشی مۆبایلەكە لە بازاڕەكانی ئەمریكاو ئەوروپاو چین كەمبوەتەوە.
هەروەها ماڵپەری تومس گایدا تایبەت بە بواری تەكنەلۆژیا بڵاویكردەوە، هۆكاری سەرەكی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی ئایفۆن ئێكس بۆ گرانی نرخەكەی دەگەڕێـتەوە، كە زیاتر لە هەزار دۆلارەو گرانترین جۆری مۆبایلە لە بازاڕدا.
لەكاتی بڵاوبونەوەی ئەم جۆرە مۆبایلەدا هەوادارانی ئەپڵ، بەكارهێنانی ئایفۆنی هەشت و ئایفۆن هەشت پڵەسیان بەلاوە باشتر بوو، بەپێی راپۆرتی رۆژنامە یابانیەكە بێت، ئەپڵ لەڕێگەی كەمكردنەوەی رێژەی بەرهەمێنانی ئایفۆن ئێكسەوە دەیەوێت پارێزگاری لەبازاڕی ئەو دوو جۆرە مۆبایلە بكات.
خوێندراوەتەوە852