زانست

سناپ چات خزمەتگوزارییەكی نوێ دەخاتەڕوو

پێگەی كۆمەڵایەتی سناپ چات، خزمەتگوزارییەكی نوێ‌ پێشكەش دەكات كە وادەكات پۆستی بەشدارەكانی لەلایەن بەشدارانی تۆڕەكانی دیكەوە ببینرێن.

كۆمپانیاكە دەڵێت ئایكۆنێك لەسەر سناپ چات دادەنرێت كە بەشداران دەتوانن سودی لێوەربگرن بۆ ئەوەی بابەتە فەرمی ‌و كەسیەكانیان لەدەرەوەی تۆڕەكە ببینرێن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، كۆمپانیاكە لەبەرنامەیدایە كاتی مانەوەی پۆستە كەسیەكان بۆ ماوەی 30 رۆژ درێژ بكاتەوە‌و پۆستە فەرمیەكانیش لە ماوەی 24 كاتژمێردا بسڕدرێنەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ئێستا پۆستەكان لە دوای چەند چركەیەك لە بینینیان دەسڕدرێنەوە.

كۆمپانیای سناپ چات رۆژانە 178 ملیۆن بەشداربووی هەیە ‌و دەیەوێت ژمارەی بەشدارەكانی ‌و تایبەتمەندییەكانی زیادبكات ‌و واش بكات بەشداران ماوەیەكی زیاتر لەسەر پێگەگە بمێننەوە


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1854