زانست

گوگڵ ‌و مۆزیلا قەبارەی وێنە كەمدەكەنەوە

كۆمپانیاكانی گوگڵ‌و مۆزیلا، لە ڕێگەی تەكنیكێكی نوێوە قەبارەی وێنە بۆ زیاتر لە نیوە كەمدەكەنەوە بەبێ‌ ئەوەی كوالێتیەكەی دابەزێت.

پرۆژەكەی ئەم دوو كۆمپانیایە دوای ئەوە دێت ساڵی رابردو كۆمپانیای ئەپڵ تەكنیكێكی نوێی بەناوی ئێچ ئی ئای سی بۆ وێنە خستەكار كە توانی قەبارەی وێنە بەبێ‌ دابەزینی كوالێتیەكە كەمبكاتەوە.

تیم تیریبیری، ئەندازیار لە كۆمپانیای مۆزیلا كە لە پرۆژە هاوبەشەكەدا كاردەكات، رایگەیاند لەپرۆژەكەیاندا قەبارەی وێنە بەجۆرێك كەمدەكەنەوە كە سەدا 15ی لە شێوازەكەی ئەپڵ كەمتربێت.

كیلی سومبسون، بەڕێوەبەری گشتی لە پێگەی فرۆشتن ‌و ئاڵوگۆڕی وێنەكان، بەشەرمەزاری دەزانێت تا ئێستاش لە جیهاندا كار لەسەر تەكنیكی وێنەی جی پی ئی جی دەكرێت كە تەمەنی 20 ساڵە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە640