كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌رهه‌مهێنانی ئایفۆن ئێكس ڕاده‌گرێت
كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌نیازه به‌ر له‌تێپه‌ڕبونی ساڵێك به‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین مۆبایلی كه ئایفۆن ئێكسه، به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و جۆره مۆبایله ڕابگرێت.
ئایفۆن ئێكس كه له‌مانگی تشرینی دووه‌مدا خرایه بازاڕه‌وه، به‌هۆی گرانی نرخه‌كه‌ی و چه‌ند كێشه‌یه‌كه‌وه به‌رهه‌مهێنانی ڕاده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مه‌كانی به‌ڵام به نرخێكی كه‌متر دهیفرۆشێت به كڕیاره‌كانی، به نمونه‌ش تائێستا له فرۆشگا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه، ده‌توانرێت مۆبایله‌كانی ئایفۆن حه‌وت و ئایفۆن شه‌ش به جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه بكڕدرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی كۆمپانیاكه دوای ئه‌وه‌ی هاتووه كه بازاڕی مۆبایله نوێكه له ئه‌مریكا و چین وه‌ك پێویست نه‌بووه، ئه‌و دوو وڵاته‌ش به گه‌وره‌ترین بازاڕی كۆمپانیای ئه‌پڵ داده‌نرێت و زۆرترین كڕیاری هه‌یه.
ئه‌پڵ به‌نیازیشه له‌مساڵدا نرخی ئایفۆن كه‌مبكاته‌وه به‌جۆرێك له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵدا به 899 دۆلار ده‌فرۆشرێت و دواتریش نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 650 بۆ 750 دۆلاردا ده‌بێت، به‌ڵام كاتێك خرایه بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی له 999 دۆلاره‌وه ده‌ستی پێده‌كرد.
خوێندراوەتەوە1577