زانست

بەریتانییەكان متمانەیان بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كەمدەبێتەوە

متمانەی بەریتانییەكان بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، لە نێویاندا فەیسبوك ‌و تویتەربۆ نزمترین ئاست دادەبەزێت.

بەپێی راپرسیەكی نوێ، كە رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە، كەمتر لەسەدا 25ی بەریتانیەكان متمانەیان بەو هەواڵانە ماوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاودەكرێنەوە، زۆرینەشیان پێیانوایە كۆمپانیاكان هەوڵەكانیان چڕ نەكردوەتەوە بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی ‌و سڕینەوەی زانیارییە گوماناوییەكان.

لەسەدا 64 بەشدارانی راپرسیەكە، بەپێویستی دەزانن كۆمپانیاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بەتوندی بەرەنگاری ئەو رێكخراوانە ببنەوە كە توندوتیژی بڵاودەكەنەوە.

لەبەرامبەر لەدەستدانی متمانە لەلای تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، متمانەكردن بە دەزگاكانی راگەیاندنی وەكو تەلەفزیۆن ‌و رۆژنامە لەسەدا 13 زیادیكردوە‌و گەیشتوەتە لەسەدا 61، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی شەشی ساڵی رابردودا.

نەمانی متمانە بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەكاتێكدایە، بڵاوبونەوەی هەواڵ ‌و زانیاری ناڕاست لەو تۆڕانە بەرەو زیادبوون رۆیشتووە‌و كۆمپانیاكان لەمڕوەوە چەند ڕێوشوێنێكی نوێیان گرتوەتەبەر.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە602