تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرەنگاری رق و توندوتیژی دەبنەوە
كۆمپانیاكانی فەیسبوك و تویتەرو یوتیوب، بەدەم داواكاری یەكێتی ئەوروپاوە دەچن و پێشبڕكێی سڕینەوەی گوتارەكانی رق و توندوتیژی دەكەن.
یەكێتی ئەوروپا فشار لە كۆمپانیاكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان دەكات بەوەی هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبونەوەی گوتاری ڕق و توندوتیژی.
كۆمپانیاكانی مایكرۆسۆفت و تویتەرو فەیسبوك و یوتیوب، ساڵی 2016 لەمڕوەوە گرێبەستێكیان لەگەڵ یەكێتیەكە ئەنجامداوە.
بەپێی ئامارێكی یەكێتی ئەوروپا، ئەو كۆمپانیایانە توانیویانە لەسەدا 81ی ئامانجەكە بەدیبهێنن، ئەوەش بەراورد بە مانگی ئایاری 2017 زیادیكردوە.
فێرا جیروفا، كۆمسیاری دادوەری ئەوروپا رایگەیاندوە ئەوان نایانەوێت لەسەدا سەدی پۆستەكان بسڕدرێنەوە، چونكە ئەوە كاریگەری لەسەر ئازادی رادەربڕین دەبێت.
بەپێی توێژینەوەكان نیوەی گوتارەكانی رق و توندوتیژی لە فەیسبوك و لەسەدا 24یان لە یوتیوب و لەسەدا 26یان لە تویتەر بڵاودەكرێنەوە.
خوێندراوەتەوە511