زانست

فەیسبوك شەڕی هەواڵ ‌و زانیاری ناڕاست دەكات

مارك زوگەربێرك، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبوك، دەستپێكردنی هەڵمەتی بەرەنگاربونەوەی هەواڵی درۆ‌و زانیاری ناڕاستی لە فەیسبوك راگەیاند.

مارك زوگەربێرك، رایگەیاند مانگانە دوو ملیار كەس فەیسبوك بەكاردەهێنن ‌و لەڕێگەی ئەوانەوە راپرسی ئەنجامدەدەن بۆ دیاریكردنی ئەو دەزگا راگەیاندنانەی كە متمانە پێكراون.

بەڕێوەبەری فەیسبوك لە پۆستێكدا لە پەیجەكەی خۆی ئاماژەی بەوەشكردوە، لە هەفتەی داهاتوەوە خزمەتگوزاری پەخشی هەواڵ لەلایەن كۆمپانیاكەیەوە دەخرێتە كار‌و گرنگی بە هەواڵە راستەكان دەدات.

بەوتەی زوگەربێرك، لە ئێستادا بڵاوبونەوەی هەواڵی وروژێنەر‌و زانیاری ناڕاست بەشێوەیەكی بەرفراوان لە فەیسبوكدا بڵاودەكرێنەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە581