زانست

ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین ساڵ بوو لە مێژوودا

ئاژانسی گەردوونیی ئەمریکا(ناسا) رایگەیاند ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین ساڵ بوو لە مێژوودا.

ناسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا کە قۆناغی گەرمبوونی پلەی گەرما لە جیھان بۆ ماوەیەکی زۆرە درێژەی ھەیە و راشیگەیاندووە کە پلەی گەرمی زەوی لە ٢٠١٧دا بە گوێرەی ساڵانی ١٩٥١-١٩٨٠ تێکرایی ناوەندی بە رێژەی ٠.٩ پلە بەرز بووەتەوە.

روونیشکراوەتەوە کە دەست بە کۆکردنەوەی داتاکان کراوە و بەم پێیەش لە ساڵی ١٨٨٠ەوە تاکو ئێستا، ساڵی ٢٠١٧ دووەم گەرمترین و ساڵی ٢٠١٦ش گەرمترین ساڵ بوو لە مێژوودا.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی فەرمانگەی نیشتمانی ئۆقیانوس و کەشوھەوای ئەمریکا، ساڵی ٢٠١٧ سێیەم گەرمترین ساڵ بووە لە مێژوودا و ئاشکراش کراوە کە جیاوازی لێکۆڵینەوەی فەرمانگەکەیان لەگەڵ دەزگای ناسا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھەردوو دەزگا مێتۆدی جیاوازیان بەکارھێناوە.

ھەر بە پێی لێکۆڵینەوەکەی فەرمانگەی نیشتمانی ئۆقیانوس و کەشوھەوای ئەمریکا، پێنج گەرمترین ساڵ لە مێژوودا لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی پێکردووە.
لە لێکۆڵینەوەکەدا زانیاری ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ھۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە زەوی بۆ زیادبوونی دووان ئۆکسیدی کاربۆن و ماددەکانی دیکە دەگەڕێتەوە و ئاشکراش کراوە کە لە ماوەی سەد ساڵدا پلەی گەرمی بە رێژەی یەک پلە بەرزبووەتەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1392