له 25 ساڵی داهاتوو چی چاوهڕوانی زهوی دهكات؟
زانایانی بواری ئاوهەوا مەترسییەکی گەورەی زەوی بۆ سەر مرۆڤ ئاشکرا دەکەن.
بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی گرووپی زانستی نێودەوڵەتی لە پەیمانگای بوتسدام لە ئەڵمانیا دەرکەوتوە لەچەند ساڵی داهاتوودا گۆڕانکاری لە ئاوهەوای زەوی روودەدات ودەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ملیۆنەها مرۆڤ .
زانایان لە تۆێژینهوهكهیاندا وردەکاریی ئهو مهترسییه دەخەنەروو، بەوپێیەی ساڵ بەساڵ پلەی گەرمای زەوی بەرەو بەرزبونەوە دەچێت و بەمەش ڕێژەی ئاو لەدەریاو کەنداوەکان بەرزدەبێتەوە.
هۆشداریش دهدهن لهوهی كه بهرزبوونهوهی ئهو پله گهرمایه دهبێته هۆی ئهوهی له ماوهی ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵی داهاتووداو کارەسات و لافاو رووبدات.
بەپێی زانیارییەکانی پێگەی روسیا ئەلیەوم بەرزبوونەوەی پلەی گەرما مەترسی لەسەر ناوچەکانی هێڵی کەمەرەیی ههروهها وڵاتە یەکگرتوەکان و ئەوروپای ناوەڕاست و باکورو رۆژهەڵاتی ئەفریقا لەگەڵ هیندستان و چین و ئیندۆنیسیا دەگرێتەوە.
زانایان هۆشداری دەدەن و گرنگی زیاتر بە گۆڕانکارییەکانی ئاوهەوای زەوی دەکەن و ئامۆژگاری دەکەن بە پاراستنی ژینگە .
خوێندراوەتەوە4529