زانست

ئێران: تۆڕی تێلیگرام كرایەوە

ئاژانسی ئیلنا كە ئاژانسێكی نیمچە فەرمی ئێرانە ئاشكرایكرد، دەسەڵاتداران فلتەریان لەسەر تۆڕی تێلیگرام لابردوە‌و ئێستا بەكارهێنەران لەڕێی تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە دەتوانن ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە بەكاربهێنن.

چەند بەكارهێنەرێكی تێلیگرام لە شارەكانی شیراز‌و ئەسفەهان ‌و بەندەر عەباس ‌و رەشت ‌و ئورومیە هەواڵی كردنەوەی تۆڕی تێلیگرامیان بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس پشتڕاستكردوەتەوە. 

ژمارەی بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلیگرام لە ئێران بە نزیكەی 40 ملیۆن دەخەمڵێندرێت.

لەكاتی خۆپیشاندانەكانی ئێران كە سەرەتای ئەم مانگە لەچەند شارێكی گەورە رویدا، دەسەڵاتدارانی ئێران هەردو تۆڕی تێلیگرام ‌و ئینستاگرامیان داخست بەپاساوی ئەوەی خۆپیشاندەران تۆڕەكان بەكاردەهێنن بۆ بڵاوكردنەوەی ئاژاوە، بەڵام دواتر ئینستاگرام كرایەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە685