به‌كاربه‌ران نیگه‌رانن له خاوبوونه‌وه‌ی كاركردنی موبایله ئایفۆنه‌كانیان
به‌كاربه‌ران له ئه‌مریكا و ئیسرائیل سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌پڵ تۆماركردووه
ماوه‌یه‌كه زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی موبایلی ئایفۆن به‌كارده‌هێنن سكاڵا له خاوبوونه‌وه‌ی كاركردنی موبایله‌كانیان ده‌كه‌ن، ئه‌م كێشه‌یه ته‌نیا هه‌رێمی كوردستانی نه‌گرتوه‌ته‌وه، له فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته داواكاری گشتی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ كردوه‌ته‌وه، له ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش به هه‌مان شێوه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه تۆماركراوه، له‌م راپۆرته‌دا زانیاری زیاتر ده‌زانن..
ده‌نگۆ هه‌یه كۆمپانیای ئه‌پل كاركردنی هه‌ندێك له به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه كۆنه‌كانی هێواشكردوه‌ته‌وه تاوه‌كو كڕیاران بێزار و ناچار بكات كۆپی نوێی به‌رهه‌مه نوێیه‌كان بكڕن، داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا دۆسیه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌یه‌ك كه به‌رپرسه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی فرت و فێڵ و به‌شێكه له وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ره‌نسا، سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كات له كۆمپانیا ئه‌پڵ.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یاساییه كه مانگی رابردوو له‌لایه‌ن رێكخراوێكی بواری به‌رگریكردن له مافی به‌كاربه‌ران تۆماركراوه و تێیدا داواكراوه هێواشكردنه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ستی كاركردنی كاڵا ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له كۆمپانیاكانه‌وه رابگرێت.
لێدوان: محه‌مه‌د ئیسائی - گه‌شتیار و به‌كارهێنه‌رێكی موبایلی ئایفۆن،وتی؛ ده‌مانه‌وێت موبایله‌كانمان لانی كه‌م بۆ ماوه‌ی سێ بۆ چوار ساڵ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش كاربكات.
پرسیار: چی به‌سه‌ر ئایفۆن شه‌شه‌كه‌تدا هاتوه ؟
زۆر هێواشه له گه‌ڕان به‌شوێن ناوه‌كان و له دۆزینه‌وه‌ی هه‌مو شتێك‌دا زۆر هیواشه..
له فه‌ره‌نسا به یاسا قه‌ده‌غه‌كراوه به‌شێوه‌ی ئه‌نقه‌ست ته‌مه‌نی كاركردنی كاڵاكان كورتبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كڕیاران ناچار بكرێن كاڵای نوێ بكڕن، ساڵی 2015 یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌م بابه‌ته ده‌رچوه، هه‌ر كۆمپانیا و لایه‌نێك له‌سه‌ری ساغ ببێته‌وه ته‌مه‌نی كاركردنی كاڵاكه‌ی كورتكردوه‌ته‌وه، خاوه‌نه‌كه‌ی به دو ساڵ زیندانی و باجی سه‌رپێچیی به‌رێژه‌ی 5%ی كۆی گشتی فرۆشی ساڵانه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، سزاده‌درێت.
ئیهاب هوبا - كارمه‌ند له كۆگای ئه‌پل، وتی؛ نا نا نا، هیچ نییه.. ئه‌وه موبایلی زیره‌كه، زۆر باشه زۆر خێرایه..
كاترین - كارمه‌ند له كۆگای ئه‌پل، وتی؛ له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت و ئه‌پل كاری له‌وجۆره‌ی كردبێت، كارێكی زۆر خراپی كردوه و ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك پرۆگرامی بكاته‌وه كه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام من ئالوده‌ی ئایفۆن بوم، كاتێك موبایله‌كه‌میان دزی دانه‌یه‌كی نوێم كڕییه‌وه..
جگه له فه‌ره‌نسا، له ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌یل تۆماركراوه، به‌ڵام كۆمپانیاكه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: هه‌رگیزی كاركردنی كاڵا كۆنه‌كانی هێواشنه‌كردوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له راوه‌ستانی پاتری، ناچار بوه كاركردنی ئافۆنه مۆدێل كۆنه‌كان هێواش بكاته‌وه.
خوێندراوەتەوە624