ئاژانسی ناسا: كه‌لێنی چینی ئۆزۆن به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت
ئاژانسی ناسا: دوای نزیكه‌ی سی ساڵ خه‌ریكه هه‌وڵه‌كانمان سه‌رده‌گرێت
ئاژانسی ناسا ئاشكرایكرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌ركه‌وتوه، چینی به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌وی، كه به ئۆزۆن ناسراوه و به‌هۆی گاز و ده‌رهاویشته‌كانی كلۆر و كاربۆنه‌وه كونی تێببوو، به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت و كۆتایی به‌و مه‌ترسییه ژینگه‌ییانه دێت، كه كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر زه‌وی و مرۆڤایه‌تی دروستكردووه.
ئاژانسی ئاسمانیی ناسای ئه‌مریكی، له نوێترین راپۆرتی زانستیدا رایگه‌یاند: دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی 30 ساڵ به‌سه‌ر ئیمزاكردنی پرۆتۆكۆڵی مۆنتریال و هه‌وڵ و ماندوبوونی به‌رده‌وامی ده‌زگا زانستییه‌كان‌و زاناكان و وڵاتان، چینی ئۆزۆن به‌ره‌و چاكبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌و بۆشاییانه پڕ ده‌بنه‌وه، كه له به‌رگه هه‌وای گۆی زه‌ویدا دروستببوون.
به‌رپرسانی ناسا ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له رێگه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه، چاودێریی ئه‌و بۆشاییه ده‌كه‌ن، كه له به‌رگه هه‌وادا له جه‌مسه‌ری باشوری گۆی زه‌ویدا بوه‌ته دروستبووه و بۆیان ده‌ركه‌وتوه بۆشاییه‌كه ورده ورده پڕده‌بێته‌وه و به‌ره‌و چاكبونه‌وه ده‌چێت.
رێكه‌وتننامه یاخود پرۆتۆكۆڵی مۆنتریال چییه؟
رۆژی 16ی ئه‌یلولی ساڵی 1987 له شاری مۆنتریاڵی كه‌نه‌دا واژۆكراوه
نوێنه‌ری 24 وڵات ئاماده‌ی كۆنگره‌كه بوون و واژۆیان له‌سه‌ر پرۆتۆكۆڵه‌كه كردوه
ئامانج له پرۆتۆكۆڵه‌كه رێگرتنه له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری گازه زیانبه‌خشه‌كان و كلۆر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ی به گرنگترین هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تی له قه‌ڵه‌مداوه
پرۆتۆكۆڵه‌كه مانگی كانونی دووه‌می ساڵی 1989 خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
چه‌ند جارێك پرۆتۆكۆڵه‌كه هه‌مواركراوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی به‌رفراوانكردنی كاره‌كان
تا ئێستا 6 كۆنگره‌ی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆڵه‌كه سازكراوه
ئێستا سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان و هه‌رێمه دانپێدانراوه‌كانیش ئه‌ندامی پرۆتۆكۆڵه‌كه‌ن
پسپۆرانی ژینگه‌یی و ته‌ندروستی ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، چینی ئۆزۆن توێژاڵێكی پارێزگاره بۆ گۆی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی، رێگرییش ده‌كات له گه‌یشتنی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی بۆ سه‌ر زه‌وی، كه زیانێكی گه‌وره به مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و روه‌ك و ته‌واوی زینده‌وه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌شڵێن: دوای ئه‌وه‌ی له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكاندا، چینی ئۆزۆن كونی تێبوو، چه‌ندین نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار له جیهاندا بڵاوبوونه‌وه و رێژه‌ی تووشبوون به شێرپه‌نجه و حه‌ساسییه‌تی پێست و چاو زیادیان كرد، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆشاییه‌كه‌ی چینی ئۆزۆن به‌ته‌واوی پڕببێته‌وه، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی له چه‌ندین مه‌ترسیی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی دوورده‌كه‌وێته‌وه.
گاز و ماده زیانبه‌خشه‌كان كه پرۆتۆكۆڵی مۆنتریال داواده‌كات رێگریی بكرێت له بڵاوبونه‌وه‌یان:
سیانه‌ی كلۆر و فلۆر و میتان (3 CFCL)
دوانه‌ی كلۆر و فلۆر و میتان
دوانه‌ی كلۆر و چوارینه‌ی فلۆر و ئیتان
كلۆر و پێنجینه‌ی فلۆر و ئیتان
به‌وته‌ی زانایه‌كی به‌رگه‌هه‌وا له ئاژانسی ناسا پرۆتۆكۆڵی مۆنتریاڵ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركردوه و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستوه، چاكبوونه‌وه‌ی به‌رگه‌هه‌وای گۆی زه‌وی و پڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و كونه‌ی له چینی ئۆزۆندا دروست بوه، زۆر خێراتره له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
سوزان، وتی؛ پرۆتۆكۆلی مۆنتریال سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركردوه بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ده‌بنه هۆی خراپبوونی چینی ئۆزۆن، ئێمه رووپێویی زۆرمان كردوه و ده‌ركه‌وتوه، دوای واژۆكردنی پرۆتۆكۆڵه‌كه، ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی گاز و ماده زیانبه‌خشه‌كان له‌ناو هه‌وادا به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن، ئه‌وا چینی ئۆزۆن به‌زوویی چاك ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رما و چاره‌سه‌ركردنی قه‌تیسبوون، جێگه‌ی خۆشحاڵییه كه ده‌بینین چینی ئۆزۆن چاك ده‌بێته‌وه و ورده ورده بۆشاییه‌كه پڕ ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی ئاستی كلۆریش له هه‌وادا، چینی ئۆزۆن زیاتر پڕده‌بێته‌وه، به‌ڕاستی ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه بۆ یه‌كه‌مجاره ئه‌و گۆڕانكارییه گه‌وره‌یه ده‌بینین، له‌گه‌ڵ كه‌مبونه‌وه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌كان و كلۆر ئۆزۆنیش چاكتر ده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی سه‌نته‌ری ئه‌وروپی بۆ توێژینه‌وه له چینی ئۆزۆن، كه سه‌ر به‌زانكۆی كامبریجی به‌ریتانییه، ئه‌گه‌ر وڵاتانی جیهان به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پرۆتۆكۆڵی مۆنتریال، ئه‌وا بۆشاییه‌كه‌ی چینی ئۆزۆن له ساڵی 2060دا به‌ته‌واوی پڕده‌بێته‌وه، به‌ڵام زاناكانی بواری به‌رگه‌هه‌وا و ژینگه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هه‌نگاوه‌كان به‌م ئاراسته‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بن، ئه‌وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت، هه‌تا ساڵی 2050 چینی ئۆزۆن به ته‌واوی چاكببێته‌وه.
خوێندراوەتەوە1570