زانست

ڤیدیۆ.. ناسا ته‌نێكی نامۆی له‌ بۆشایی ئاسماندا دۆزییه‌وه‌

 رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایدەکات، ئاژانسی ناسای ئەمریکا لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا هەیکەلێکی بەردی نامۆیان لە بۆشای ئاسماندا بینیوە کە شێوەی لە جگەرە دەچێت.

زانایانی بواری فەلەکناسی تا ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە زانینی جۆری پێکهاتەی هەیکەلەکە، بەڵام وای بۆدەچن کە تەنێک بێت لەنێو ئەستێرەکاندا و بەپێی بیرورای هەندێکی دیکە کەشتی ئاسمانیە.

زانایان دەڵێن تەنە بەردەکە درێژیەکەی 400 مەتر دەبێت و ناوی ( ئومواموا) و بەپێی ئەنجامی توێژینەوەی زانایانی فەلەکناسی تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک ئاشکرا نەبووە کە مەترسی بۆ سەر زەوی هەبێت، بەڵکو تەنێکی درێژە لەنێو بەردەکانی ئاسماندا.

ئەفی لوب مامۆستای زانستی فەلەکناسی لە زانکۆی هارفارد دەڵێت لە توێژینەوەی تەنی ( ئومواموا) بەردەوامین تاوەکو بگەینە تەواوی وردەکارییەکانی و بونی لەنێو ئەستێرەکاندا.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5183