ناسا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نوێی دۆزییه‌وه هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره-ڤیدیۆ
كۆمه‌ڵه نوێیه‌كه پێكدێت له هه‌شت هه‌ساره
ئاژانسی نیشتمانی ئه‌مریكا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی بۆشایی ئاسمان(ناسا) كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نوێی هه‌ساره دۆزییه‌وه كه هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره.
كۆمه‌ڵه نوێیه‌كه پێكدێت له ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌ناوی كێپله‌ر 90 و هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه زه‌ویی یه‌كێكه له هه‌ساره‌كانی، هه‌شت هه‌ساره به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه.
ئه‌مه گه‌وره‌ترین دۆزینه‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، كریستۆڤه‌ر شالۆ ئه‌ندازیاری پرۆگرامسازی له كۆمپانیای گۆگڵ كه به‌شداری له دۆزینه‌وه‌كه‌دا كردوه رایگه‌یاند، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه وا ده‌كات ئه‌ستێره‌ی كێپله‌ر90 ببێته یه‌كه‌م ئه‌ستێره كه هاوشێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر زۆرترین هه‌ساره‌ی له ده‌وری خۆی كۆكردبێته‌وه.
به‌وته‌ی زانایان، ئه‌ستێره‌ی كێپله‌ر90 هه‌ندێك له خۆر گه‌وره‌تر و گه‌رمتره و 2 هه‌زار و 545 ساڵی تیشكیی له كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه دوره.
ئه‌م كۆمه‌ڵه نوێیه له رێگه‌ی تیلیسكۆپێكی ئاژانسی ناسا دۆزراوه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵه هه‌ساره‌كه‌ی بینیوه.
خوێندراوەتەوە2483