ساڵی 2018 هێرشە ئەلیكترۆنییەكان زیاد دەكەن
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستوە، هاككەرەكان پەرەیان بەچەندین ئامێر و بەرنامەی ئەلیكترۆنی داوە و چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵی 2018دا هێرشە ئەلیكترۆنییەكان زیادبكەن.
بەگوێرەی راپۆرتێكی كۆمپانیای ماكافی بۆ ئاسایشی ئەلیكترۆنی، هاككەر و تاوانبارانی بواری ئەلیكترۆنیی و تۆڕی ئینتەرێت، پەرەیان بە چەندین پرۆگرام داوە، كە لە توانایاندایە، زەبری كوشندە لە ئاسایشی ئەلیكترۆنیی جیهانی بدەن.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژەبەوەكراوە، لە ساڵی 2017دا بەهۆی ژمارەیەك بەرنامە و ڤایرۆسی ئەلیكترۆنییەوە، چەندین هێرش ئەنجامدران، كە بونە هۆی زیانگەیاندن بەدەیان ملیۆن كۆمپیوتەر، زیانەكانیشی سەدان ملیۆن دۆلار بووە.
پسپۆڕانی بواری ئای تی و ئاسایشی ئەلیكترۆنی ئاماژەیان بەوە داوە، هێرشەكانی ئەمساڵ تەنها سەرەتایەك بوون بۆ هێرشێكی بەرفراوانی ئەلیكترۆنی، كە لە ساڵی 2018دا ئەنجام دەدرێن و بەرگرتن لە هێرشەكان سەخت دەبێت.
خوێندراوەتەوە1163