یه‌ك ملیار كه‌س ئالوده‌ی جگه‌ره‌ن
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی راپۆرتێكی سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هۆشداری له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان ده‌دات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر رێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر له ساڵی 2030 دا هه‌شت ملیۆن كه‌س به‌هۆی جگه‌ره‌كێشانه‌وه ده‌مرن و داواشده‌كات باجی سه‌ر جگه‌ره به‌رزبكرێته‌وه.
جگه‌ره، ساڵانه شه‌ش ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت، كه له‌سه‌دا هه‌شتایان له وڵاته دواكه‌وتووه‌كاندان، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییش داوا له وڵاتان ده‌كات باجی سه‌ر جگه‌ره به‌رزبكه‌نه‌وه، تا داهاتیان به‌رزببێته‌وه و ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كانیش كه‌مبكاته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، له ساڵانی 2013 و 2014 دا نزیكه‌ی 269 ملیار داهاتی حكومه‌ته‌كان بووه به‌هۆی ئه‌و باجه‌وه كه له‌سه‌ر جگه‌ره دایانناوه.
رێكخراوه‌كه هۆشداری ده‌دات له بانگه‌شه‌كردن بۆ جگه‌ره و داواده‌كات به گه‌وره‌یی له‌سه‌ر پاكه‌تی جگه‌ره باس له زیانه‌كانی بكرێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كانی جیهان ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیاره و ته‌مه‌نیان له سه‌روو پانزه ساڵانه‌وه‌یه و 226 ملیۆنیان له وڵاته تازه پێگه‌یشتووه‌كاندا ده‌ژین.
ژماره‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه و له ساڵی 2015 دا زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س به به‌رده‌وامی جگه‌ره‌یان كێشاوه و زۆرینه‌یان له ره‌گه‌زی نێرینه‌ن.
ئیندۆنیزیا 76.2%ی نێرینه‌كان جگه‌ره‌كێشن
ئوردن 70.2%
سیرالیۆن 60%
روسیا 59%
جۆرجیا 57%
لیسۆتۆ 55.1%
كوبا 52.7%
یۆنان 52.6%
ئه‌لبانیا 51.2%
میسر 49.5
مه‌نگۆلیا 74.7%
چین 47.6%
مه‌غریب 45.40%
مۆریتانیا 44%
سعودیه 27.90%
عومان 26%
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به جگه‌ره بڵاوكرده‌وه
جگه‌ره نزیكه‌ی نیوه‌ی جگه‌ره‌كێشه‌كان ده‌كوژێت
ساڵانه شه‌ش ملیۆن كه‌س ده‌كوژێت
ئه‌گه‌ر هه‌یه رێژه‌ی مردن له ساڵی 2030 بۆ هه‌شت ملیۆن كه‌س به‌رزببێته‌وه
نزیكه‌ی 80%ی جگه‌ره‌كێشه‌كان له‌و وڵاتانه ده‌ژین كه داهاتیان نزمه یان مامناوه‌ندییه
خوێندراوەتەوە1748