ناسا وێنەی چەند ناوچەیەكی جیهان لە بۆشایی ئاسمانەوە لە شەودا بڵاودەكاتەوە
ئاژانسی ناسا وێنەی چەند ناوچەیەكی جیهانی لە بۆشایی ئاسمانەوە بڵاوكردەوە، وێنەكان لە شەودا گیراون، ئاژانسەكە دەیەوێت بڵێ بەهۆی ئەو روناكییەوە كە خەڵك لە ماڵ و شوێنە گشتییەكان بەكاریدەهێنن گۆی زەوی بەچەشنێك روناكبوەتەوە كە بوەتە هەڕەشە لەسەر روبەری تاریكی، پرسیاری گرنگ ئەوەیە ئایا هەرێمی كوردستان وەكو بەشێك روبەری لە گۆی زەوی بەرپرسە لەو روناكبونەوەیەی زەوی، پێناچێت خەڵكی هەرێم بەشداربن لەم كارەساتە سروشتییەدا، چونكە لێرە خەڵك لە سایەی دەسەڵاتدارانەوە ساڵ لەدوای ساڵ شەوەكانیان تاریكتر دەبێت و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا كەمتر دەبێتەوە..
خوێندراوەتەوە3921