ئایفۆن X ... ناوازەترین مۆبایلی زیرەكی سەردەم
ئایفۆن ئێكس یاخود ئایفۆن تێن، بەبۆنەی یادی دەیەمین ساڵەی بڵاوكردنەوەی یەكەم ئایفۆن دروستكراوە و چەندین تایبەتمەندی تێدایە كە دەیكاتە باشترین جۆری ئایفۆن و هەروەها باشترینی جۆری مۆبایلە زیرەكەكان.
ئایفۆن ئێكس خاوەنی شاشەیەكی گەورەی كە 5.8 ئینجە و هیچ دوگمەیەكیش لەسەر ڕووی شاشەكەی نییە، ئەمەش وایكردووە شاشەكەی گەورەتر دەربكەوێت، هەروەها شاشەكەی پشت بە سیستمی ئۆلید دەبەستێت، ئەمەش ودەكات وێنەكان ڕوونتر و جوانتر دەربكەون.
گرنگترین تایبەتمەندی ئەم جۆرە ئایفۆنە فەیس ئایدییە، كە لەبری پەنجە ئەمجارە لەڕێی ناسینەوەی ڕوخساری خاوەنەكەیەوە دەكرێتەوە.
كامێرای ئایفۆن ئێكس دوانییە و 12 مێگا پێكسڵە، هەروەها 10 جار توانای زووم كردنی هەیە و وێنەكەشی بە ڕوونی دەهێڵێتەوە.
خوێندراوەتەوە4514