ئه‌مریكا: هه‌ڵدانی موشه‌كێكی ده‌ستكرد بۆ بۆشایی ئاسمان
ئه‌مڕۆ له بنكه‌ی كیب كانیڤرالی ئه‌مریكاوه مانگێكی ده‌ستكرد به‌ره‌و بۆشاییه‌كانی ئاسمان هه‌ڵدرا كه تایبه‌ته به‌چاودێریی و بواری په‌یوه‌ندییه‌كان.
مانگه ده‌ستكرده‌كه هه‌وڵی سێیه‌م و كۆتایی ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه‌ی ئه‌مریكایه كه له‌جۆری سێیه‌مه‌و تایبه‌ته به‌بواری په‌یوه‌ندییه‌كان.
ئه‌و مانگه ده‌ستكرده به‌موشه‌كی ئه‌تڵه‌س پێنج بێ هیچ كه‌شتیوانێكی فه‌زایی, ڕه‌وانه‌ی خولگه‌ی خۆی كرا له‌بۆشایی ئاسمان.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان, هه‌ڵدانی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌و كه‌شتیگه‌له فه‌زاییه‌یه, كه‌كار ده‌كات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆڕِه فه‌زاییه‌ی سه‌ر به ئاژانسی ناسایه.
مانگه ده‌ستكرده‌كانی سه‌ر به‌نوسینگه‌ی چاودێریی نیشتمانیی ئه‌مریكا, زانیاریی كۆده‌كاته‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا, هه‌روه‌ها زانیاریی كۆده‌كاته‌وه بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكی دیكه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسه‌واری كاره‌ساته سروشتیه‌كان.
خوێندراوەتەوە1987