گوندی دەفرە فڕیوەكان لە تایوان
گوندێكی تایوان كە هیچ كەسێك لێ نیشتەجێ نییە، خانووەكانی لە شێوەی دەفرە فڕیوەكان دروست كراون.
ئەو گوندە دەكەوێتە هەرێمی وانلی لە تایوان و بەهۆی شێوەی خانوەكانییەوە ناوی گوندی دەفرە فڕیوەكانی لێنراوە كەلەلایەن ئەندازیاری فیلەندی ماتی سۆرۆنینەوە دیزاین كراوە و لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا ناوچەیەكی گەشتیاری بەناوبانگ بووە كە كەسانێكی زۆر سەردانیان كردووە.
خانووەكان لە ژووری دانیشتن و نوستن و چێشتخانە و گەرماو پێكهاتووە لە جۆرە ماددەیەكی سوك دروستكراوە تا بتوانرێت بە ئاسانی بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی دیكە.
خوێندراوەتەوە2858