ڤیدیۆ.. بونەوەرێکی نامۆ دەدۆزرێتەوە
بونەوەرێکی نامۆ لە کەنار دەریای تەکساس دەدۆزرێتەوەو دەبێتە جێی سەرنج و ترسی دانیشتوانی ناوچەکە.
بەپێی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی، بونەوەرەکە قەبارەیەکی گەورەی شێوە ترسناکی هەیە لەگەڵ ددانی گەورەو کلکێکی درێژ.
بەهۆی زریانەکەی هەفتەی پێشوو کە ویلایەتی تەکساسی وێرانکرد ، گەشتۆتە کەنار دەریاو دەرکەوتوە.
بریتی دیسای شارەزا لە کۆمەڵگەی ئەدۆبونی نەتەوەیی دەڵێت: کاتێک بونەوەرەکە لە کەنار دەریای تەکساس دەرکەوت توشی شۆک بوین، چونکە بونەوەری لەو شێوە تاوەکو ئێستا نەبینراوەو نازانرێت چ جۆرێکە.
دەشڵێت: بەردەوام گرنگی بە ژیانی ئاژەڵە دەرەکییەکان دەدات بەتایبەت باڵندەو بونەوە دەریاییەکان، بەڵام باوەڕی نەدەکرد بونەوەرێکی لەو شێوە ببینێت .
بەڵام بەپێی بۆچوونی کینیس تیغ پسپۆڕ دکتۆر لە مۆزەخانەی سیموسیانە مێژووی نەتەوەیی، پێدهچێ بونەوەرەکە ماری دەریای بێت لە کۆمەڵی توسکی کە بونەوەرێکی سەر بە کەنداوی مەکسیکە و خۆراکی ماسییە گەورەکان و بونەوەرەکانی تری وەک قرژاڵە.
خوێندراوەتەوە7845