زانست

ژنە ئاسمانگەڕێکی ئەمریکی ریكۆردێكی نوێی تۆماركرد

ژنە ئاسمانگەڕی ئەمریکی، پێجی ویتسۆن دوای ٢٨٨ رۆژ مانەوە لە بۆشایی ئاسمان، لەسەر ئاستی جیهان ریکۆردی شکاند.

ئاسمانگەڕی ئەمریکی دکتۆر پێجی ویتسۆن، دوای ٢٨٨ رۆژ لە گەشتەکەی بە ئامێری ئاسمانگەڕ لەگەڵ دوو هاوپیشەی لە بۆشایی ئاسمانەوە گەڕایەوە و لە کازاخستان دابەزین.

ویتسۆن بەو ٢٨٨ رۆژەوە بە تێکڕایی ٦٦٥ رۆژ لە بۆشایی ئاسماندا ماوەتەوە و بەمجۆرە بووە "یەکەمین هاووڵاتیی ئەمریکی کە زۆترین ماوە لە بۆشایی ئاسماندا ماوەتەوە" هەروەها بووە "یەکەمین ئافرەت کە زۆترین ماوە لە بۆشایی ئاسماندا ماوەتەوە".

هاوکات لەگەڵ ئاسمانگەڕی رووسی، جێنادی پادالکا کە ماوەی ٨٧٩ رۆژ لە بۆشایی ئاسماندا ماوەتەوە ریکۆردی "زۆرترین ماوە مانەوە لە بۆشایی ئاسمان"یان شکاند.

ویتسۆن لەگەڵ ئاسمانگەڕی ئەمریکی جاک فیچەر و ئاسمانگەڕی رووسی  فیۆدۆر یورچیخین گەڕایەوە سەر زەوی. یورچینخینیش بەهۆی پێنج گەشتی جیاواز بۆ بۆشایی ئاسمان بە تێکڕایی ٦٧٣ رۆژ لە بۆشایی ئاسماندا ماوەیەوە.

دکتۆر پێجی ویتسۆنی تەمەن ٥٧ ساڵ کە ریکۆردی بەتەمەنترین ژن کە چووەتە بۆشایی ئاسمانی شکاند هاوکات ریکۆردی ئەوەیشی شکاند کە تاکە ئافرەتێکە بەزۆرترین ئەندازە لە بۆشایی ئاسماندا گەڕاوە. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە916