نهێنییەکانی سەرینی زیرەك
ژمارەیەك لەزانایان لەدروستكردنی جۆرێك سەرینی سەركەوتنیان بەدەستهێنا كەلەتوانایدایە شێوازی نووستن و خەبەركردنەوەت بۆ ڕێكبخات بێ ئەوەی پشت بەهۆكارە باوەكانی دیكە ببەستیت.
سەرینەکە بەجۆرێكە سەرەتا لەڕێگەیەوە مۆسیقایەكی هێمنت پێشكەش دەكات و خەوت لێ دەكەوێت، بەیانیش لەو كاتەی كەخۆت پێویستتەو دەتەوێت خەبەرت دەكاتەوە.
جگەلە زەنگ بۆ خەبەركردنەوە لەڕێگەی تیشكی لیدەوە ڕووناكییەك دەدات لەڕووخسارت بەمەش ڕێگریی لەدەردانی هۆڕمۆنی (میلاتۆنین) دەكات كە بەهۆرمۆنی نووستن ناسراوە.
سەرباری ئەمەش سەرینەکە ژمارەیەك دەنگی هاوشێوەی دەنگی سرووشت دەردەكات، هەموو ئەمانەش لەڕێگەی ئەپلیكەیشنێكەوە ئەنجام دەدرێت كە لەسەر موبایلەكەت دایدەبەزێنیت.
لەمانەش گرنگتر لەڕێگەی مایكرۆفێنێكەوە كەبەسەرینەكەوە لكێنراوە، لەتوانایدایە شێوازی هەناسەدان و پرخەپرخ و دەنگە دەنگی شەوت لەكاتی نووستندا بۆ ڕێكبخات.
خوێندراوەتەوە1984