فەرەنسا هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵ دادگایی دەکات
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویدەکاتەوە، حکومەتی فەرەنسا بەهۆکاری ئەنجامدانی کاری بازرگانی خراپ لەگەڵ وڵاتەکەی، هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵ دەدگایی دەکات.
برونو لومیر وەزیری ئابوری فەرەنسا لەچاوپێکەتنێکی لەگەڵ رادیۆی ئار تی ئال، رایگەیاند: باوەڕی هەیە کە ئابووری وڵاتەکەی دادپەروەرە و لەپاریس دادگای هەردوو کۆمپانیای زەبەلاحی ئەپڵ و گۆگڵ دەکرێت بەهۆکاری ئەنجامدانی کاری بازرگانی خراپ لە دژی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی.
دەشڵێت، هەردوو کۆمپانیای ئەپڵ و گۆگڵ، مەرجی پارەیان بەسەر کۆمپانیاکانی فەرەنسا سەپاندووە بۆ جێبەجێکردن و هەموو داتاو زانیارییەکانی تایبەت بە بەکارهێنەرانی وڵاتەکەی کۆکردۆتەوە ئەمەش دادپەروەر نیە.
برونو لومیر جەختیکردەوە، ئەپڵ و گۆگڵ دوو کۆماپانیای زەبەلاحی بەهێزن لەرووی زانیاری و ئینتەرنێتەوە، بەڵام نابێت بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ کۆماپانیاکانیان بکەن و جێی قبوڵ کردن نیە.
ئەم لێدوانانەنی برونو لومیر دوای ئەوە دێت کە هەفتەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری سەپادنی باجی گومرگی بەسەر پۆڵاو ئەلەمنیۆم دا لەکاتی هاوردەکردندا.
خوێندراوەتەوە398