سبه‌ینێ پاڵه‌وانێتییه‌كی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كوردستان له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سبه‌ینێ پاڵه‌وانێتییه‌كی گۆره‌پان و مه‌یدانی كوردستان له هه‌ولێر به‌رێوه‌ده‌چێت و پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌و بۆ یانه‌كان نیه.
بریاره سبه‌ینێ پاڵه‌وانێتیه‌كی گۆره‌پان و مه‌یدان له‌نێو تراكه‌كانی یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریری له شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌بچێت و یاریزانان له هه‌ر 5 پارێزگای هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك و هه‌ڵه‌بجه ده‌توانن به‌شداری تێدا بكه‌ن.
كارۆخ ساڵح ئه‌ندامی ده‌سته‌ی رێكخه‌رانی ئه‌ربیل ماراسۆن به كه‌ی ئێن ئێنی راگه‌یاند، پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی تاكه‌و بۆ یانه‌كان نیه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كچان و كوڕان به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌ست ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاڵه‌وانێتیه‌كه ركابه‌رییه‌كانی 100 مه‌ترو 100 مه‌تر به‌ربه‌ست و 400 مه‌ترو 800 مه‌ترو 1500 مه‌تر و یه‌ك بازو سێ باز له خۆ ده‌گرێت.
ماوه‌ی زیاتر له 3 ساڵه پاڵه‌وانێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌نه‌چووه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی یاریزانان و راهێنه‌رانی لێكه‌وتۆته‌وه‌و یه‌كێتیی گۆره‌پان و مه‌یدانی كوردستان به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانن.
خوێندراوەتەوە334