وه‌رزش

نۆ كارتی‌ سوور له‌ یارییەکدا بەرووی یاریزانان بەرزکرایە

له‌ یاری‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ ڤیتۆریا و باهیا له‌ خولی‌ بایانۆی‌ به‌ڕازیل، داوه‌ر نۆ كارتی‌ سووری‌ بەرووی یاریزاناندا بەرزکردەوە. 

له‌ شه‌شه‌مین هه‌فته‌ی‌ خوله‌كه‌دا، یانه‌ی‌ به‌هایا میوانداری‌ یانه‌ی‌ ڤیتۆریای‌ كرد و له‌ خوله‌كی‌ ٣٤ی‌ یارییه‌كه‌دا ڤیتۆریا به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت. 

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ش له‌ خوله‌كی‌ ٥٠یه‌مینی‌ یارییه‌كه‌دا، یانه‌ی‌ به‌هایا گۆڵی‌ به‌رامبه‌ری‌ تۆمار كرد و به‌شێكی‌ یاریزانانی‌ ئه‌و یانه‌یه‌ دڵخۆشی‌ خۆیان به‌ره‌و رووی‌ هه‌وادارانیان له‌ یاریگاكه‌ نیشاندا، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی‌ جێگه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ یاریزانانی‌ یانه‌ی‌ به‌رامبه‌ر و سه‌رهه‌ڵدانی‌ ده‌مه‌قاڵی‌ و شه‌ڕ به‌م هۆیه‌وه‌. 

دواتریش داوه‌ری‌ یارییه‌كه‌ كارتی‌ سووری‌ به‌رووی نۆ یاریزانی‌ هه‌ردوو یانه‌كه‌ بەرزکردەوە و له‌ خوله‌كی‌ ٨١یشدا بەهۆی کەمی یاریزانان لە یاریگا یارییه‌كه‌ی‌ راگرت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە761