وه‌رزش

میلان و ئارسناڵ یاریی‌ لوتكه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن

ئه‌مشه‌و یارییه‌كانی‌ رۆیشتنی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و میلان و ئارسناڵیش یاریی‌ لوتكه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

له‌ دوو كاتی‌ جیاوازدا ئه‌مشه‌و هه‌ر 8 یارییه‌كه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ ئه‌وروپی‌ ئه‌نجامده‌درێن و له‌ دیارترین یاریدا كاتژمێر 9 به‌كاتی‌ هه‌ولێر، یانه‌ی‌ ئه‌ی‌ سی‌ میلانی‌ ئیتاڵی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ ئارسناڵی‌ ئینگلیزی‌ ده‌كات.

خشته‌ی‌ یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید × لۆكۆمۆتیڤ ( 9:00 )
سیسكا مۆسكۆ × لیۆن            ( 9:00 )
 دۆرتمۆند × سالزبۆرگ          ( 9:00 )
میلان × ئارسناڵ                  ( 9:00 )
لازیۆ × دینامۆ كییڤ             ( 11:00 )
لایپزیگ × زینیت                 ( 11:00 )
مارسیلیا × ئه‌تله‌تیك بلباو        ( 11:00 )
لیشبۆنه‌ × ڤیكتۆریا پلزن        ( 11:00 )


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە189