وه‌رزش

بارسا دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا

شەوی رابردوو لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٢٦ی خولی لالیگا یانەی بارسێلۆنا لە بەرامبەر یانەی لاس پالماس یەکسان بوو، و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.

لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٢٦ی خولی لالیگای ئیسپانی، یانەی لاس پالماس میوانداری یانەی بارسێلۆنای کرد.

یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا بە کۆتا هات.

گۆڵەکەی یانەی بارسا لە خولەکی ٢١ لە لایەن یاریزان لیۆنەل میسیەوە تۆمار کرا.

گۆڵی یانەی لاس پاڵماسیش بە لێدانی سزا لە خولەکی ٤٨ لە لایەن یاریزان جۆناسان کایرییەوە تۆمار کرا.

بەم ئەنجامەش بارسیلۆنا بە کۆکردنەوەی ٦٥ خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندییەکە دێت بە جیاوازی ٥ خاڵ لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و یانەی لاس پاڵماسیش بە کۆکردنەوەی٢٠ خاڵ لە پلەی ١٧یەم مایەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە454