وه‌رزش

یانەی مانچستەر سیتی لە هەفتەیەکدا دووجار لە یانەی ئارسناڵی بردەوە

شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٢٨ی خولی پرێمەرلیگی ئینگلیزی، یانەی ئارسناڵ میوانداری یانەی مانچستەر سیتی کرد.

هەموو لایەک پێیان وابوو کە ئارسناڵ تۆڵەی دۆڕانەکەی چەند رۆژێک لەمەوبەری لە مانچستەر دەکاتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە یانەی مانچستەر سیتی دیسانەوە بە ئاست و ئەنجام ئارسناڵی شەرمەزار کرد.

مانچستەر سیتی توانی لەناو یاریگای ئیماراتیس بە ئەنجامی سێ گۆڵی خاوێن یارییەکە لە تۆپچییەکان بباتەوە.

سێ گۆڵی یارییەکەش لە خولەکەکانی ١٥، ٢٨ و ٣٣ لە لایەن یاریزانان بێرناردۆ سیلڤا، داڤید سیلڤا و لیڕۆ سەین تۆمار کران. 

بەم ئەنجامەش یانەی مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی ٧٥ خاڵ زیاتر پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی خولەکە قایم کرد، یانەی ئارسناڵیش بە ٤٥ خاڵ لە پلەی شەشەم مایەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە347