وه‌رزش

بازیان و چه‌مچه‌ماڵ براوه‌ بوون

له‌ سێیه‌م یاریی‌ پاڵه‌وانێتیی‌ یانه‌ پله‌ دووه‌كانی‌ كوردستانداو یانه‌ی‌ بازیان كه‌ به‌ كۆمه‌ڵێك یاریزانی‌ به‌ ئه‌زمونه‌وه‌ به‌شداره‌ رووبه‌رووی‌ یانه‌ی‌ قه‌ڵازدێ‌ بوه‌وه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ كاتی‌ یاسایی‌ یارییه‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌بێ‌ گۆڵ یه‌كسانبون، دواتر په‌نا برایه‌ به‌ر لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و بازیان توانی‌ 6 به‌ 5 سه‌ركه‌وتن تۆماربكات، ئه‌وه‌ش دووه‌م بردنه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ بوو دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ یه‌كه‌م یاریدا به‌ هه‌مان شێوه‌و به‌ لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ یانه‌ی‌ دووكانی‌ برده‌وه‌.

له‌ یارییه‌كی‌ تردا، یانه‌ی‌ چه‌مچه‌ماڵ به‌ ئاماده‌بونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هانده‌رانی‌ پێشوازی‌ له‌ پیره‌مه‌گرون كردو یارییه‌كه‌شی‌ به‌ گۆڵێكی‌ خاوێن برده‌وه‌.

ئه‌نجامی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیی‌ یانه‌ پله‌ دووه‌كانی‌ كوردستان:
رزگاری‌ 1 - 0 سیروانی‌ شاره‌زوور
پێنجوێن 0 - 1 په‌یام
قه‌ره‌داغ 0 - 1 خانه‌قین
ده‌روازه‌ 0 - 1 رانیه‌ 
چه‌مچه‌ماڵ 1 - 0 پیره‌مه‌گرون
 سه‌رچنار 0 - 0 به‌ختیاری‌ ، لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ (سه‌رچنار 5 - 4 به‌ختیاری‌)
بازیان 0 - 0 قه‌ڵادزێ‌ ، لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ (بازیان 6 - 5 قه‌ڵادزێ‌)


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە184