وه‌رزش

ئافره‌تانی‌ هه‌ولێر و زێره‌ڤانی‌ شه‌ڕی‌ بون به‌ پاڵه‌وان ده‌كه‌ن

له‌ دوا یاریی‌ قۆناغی‌ چوارگۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ فوتساڵی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستاندا هه‌ردوو یانه‌ی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ولێر و زێره‌ڤانی‌ شه‌ڕی‌ بون به‌ پاڵه‌وان ده‌كه‌ن.

كاتژمێر 5ی‌ ئێواره‌ی‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ له‌ دوا یاریی‌ قۆناغی‌ چوارگۆشه‌ی‌ زێڕینی‌ خولی‌ فوتساڵی‌ كچانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستاندا یانه‌ی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ولێر ده‌بێته‌ میوانی‌ كچانی‌ زێره‌ڤانی‌.

ئافره‌تانی‌ له‌ یاریی‌ رابردوودا به‌رامبه‌ر ئافرۆدێت یه‌كسانبون به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ زێره‌ڤانی‌ له‌ زانكۆی‌ جیهانی‌ برده‌وه‌ له‌ ئێستاشدا ئافره‌تانی‌ هه‌ولێر به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 13 خاڵ پێشه‌نگی‌ ریزبه‌ندی‌ گرتووه‌و زێره‌ڤانیش به‌12 خاڵ له‌ پله‌ی‌ دووه‌مدایه‌، بۆیه‌ براوه‌ی‌ ئه‌و یارییه‌ راسته‌وخۆ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی‌ خوله‌كه‌و له‌ كاتی‌ یه‌كسانبونیشدا ئافره‌تانی‌ هه‌ولێر نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ستده‌هێنێت.

پێش ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و یارییه‌و كاتژمێر 2ی‌ پاشنیوه‌رۆ، یانه‌ی‌ ئافرۆدێت له‌ شاری‌ سلێمانی‌ میوانداری‌ له‌ تیپی‌ فوتساڵی‌ زانكۆی‌ جیهان ده‌كات.

ریزبه‌ندی‌ یانه‌كانی‌ خولی‌ فوتساڵی‌ كچان:
ئافره‌تانی‌ هه‌ولێر 13  خاڵ
زێره‌ڤانی‌             12 خاڵ
ئافرۆدێت             4 خاڵ
زانكۆی‌ جیهان     سفر

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە188