وه‌رزش

ئافرەتانی هەولێر بووە پاڵەوان

یانەی ئافرەتانی هەولێر بۆ یەكەمجار نازناوی خولی فوتساڵی كچانی یانەكانی كوردستانی بەدەستهێنا ئەویش دوای ئەوەی لە دوا یاریی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە بەرامبەر زێرەڤانی یەكسانبوو.

پێش ئەنجامدانی ئەو یارییە ئافرەتانی هەولێر بە كۆكردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرتبو، لەبەرامبەردا كچانی زێرەڤانی خاوەنی 12 خاڵ بون و لە پلەی دووەمدا بوون، بۆیە ئەنجامی ئەو یارییە پاڵەوانی خولەكەی دیاریدەكرد.

لە هۆڵی كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی دهۆك هەردوو یانەكە رووبەرووی یەكبونەوە، دوای ئەنجامدانی یارییەكەش هەردوولا بە پێنج گۆڵ یەكسانبون، بەو ئەنجامەش ئافرەتانی هەولێر بە كۆكردنەوەی 14 خاڵ بووە پاڵەوانی خولەكە و نازناوەكەی بەرز كردەوە، زێرەڤانیش دووەم بوو، تیپی فوتساڵی كچانی ئافرۆدێتیش دوای بردنەوەی لە زانكۆی جیهان توانی پلەی سێیەم بەدەستبهێنێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە175