وه‌رزش

یۆڤانتۆس بلیتی‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ چامپیۆنس لیگی‌ كۆتایی‌ بڕی‌

له‌ یاریی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ قۆناغی‌ 16ی‌ خولی‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ ئه‌وروپادا، یانه‌ی‌ تۆتنهامی‌ ئینگلیزی‌ له‌نێو یاریگای‌ ویمبڵی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆسی‌ ئیتاڵی‌ كرد.

له‌ یاریی‌ رۆیشتندا هه‌ردوو یانه‌ به‌ دوو گۆڵ یه‌كسانبون بۆیه‌ براوه‌ی‌ ئه‌و یارییه‌ ده‌گه‌یشته‌ قۆناغی‌ پێش كۆتایی‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ تایمی‌ یه‌كه‌مدا یانه‌ی‌ تۆتنهام گۆڵێكی‌ له‌رێگه‌ی‌ هیونگ مین له‌ خوله‌كی‌ 39 دا تۆماركرد، به‌ڵام له‌ تایمی‌ دووه‌مدا یاریزانانی‌ یۆڤانتۆس به‌ ته‌واوی‌ كۆنتڕۆڵی‌ یاریگایان كردو توانیان دوو گۆڵ له‌رێگه‌ی‌ گۆنزالۆ هیگواین له‌ خوله‌كی‌ 64 و پاولۆ دیبالا له‌ خوله‌كی‌ 67 دا تۆماربكه‌ن، یارییه‌كه‌ش به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك به‌سودی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس كۆتایی‌ هات.

به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس گه‌یشته‌ قۆناغی‌ چاره‌كی‌ كۆتایی‌ خوله‌كه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە185