وه‌رزش

ریۆس گرێبەستەكەی لەگەڵ دۆرتمۆند نوێكردەوە

ماركۆ ریۆسی ئەڵمانی مانەوەی لە یانەی بروسیا دۆرتمۆند هەڵبژارد‌و گرێبەستەكەی تا 2023 نوێكردەوە.

یانەی بروسیا دۆرتمۆند لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردۆتەوە، لەگەڵ ریۆس كۆتاییان بە گفتوگۆكانیان هێناوە بۆ ئەوەی پەیوندی نێوانیان بۆ چەند ساڵێكیتر درێژە پێبدەن.

بەپێی هەواڵەكەی دۆرتمۆند، شەوی رابردوو ریۆس ئیمزای لەسەر گرێبەستە نوێیەكەی كردوە كە تا ساڵی 2023 دەخایەنێت، بەوەش ئەو یاریزانە كۆتایی بەو هەواڵانە هێنا كە باسیان لەوە دەكرد یانەی لیڤەرپوڵ نزیكە لەكڕینی ریۆس.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە گرێبەستی پێشووی ریۆس لە هاوینی ساڵی 2019 كۆتایی پێدەهات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە125