وه‌رزش

یاریگای بەسرە بۆ یاریكردن ئامادە نیە

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق بڕیاریدا جارێكیتر یارییەكانی پاڵەوانێتیی دۆستانەی سێ قۆڵی لە شاری بەسرەوە بۆ كەربەلا بگوازێتەوە، ئەویش بەهۆی ئامادەنەبونی  یاریگای بەسرەبۆ لەخۆگرتنی یارییەكان.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی وەرزش‌و لاوانی عێراقەوە بە ئاژانسی سۆمەریە نیوزی راگەیاندوە، یاریگای بەسرە فشارێكی زۆری لەسەرە‌و ناتوانێت میوانداری پاڵەوانێتیی دۆستانە بكات كە بڕیارە یارییەكانی رۆژی 22ی ئەم مانگە لە عێراق بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، وەزارەت بڕیاریداوە یارییەكانی پاڵەوانێتیەكە بگەڕێنێتەوە بۆ شاری كەربەلا كە پێشتریش بڕیاربوو لەو یاریگایە ئەنجامبدرێت.

پاڵەوانێتیی دۆستانەی نێودەوڵەتی رۆژی 22ی ئەم مانگە دەستپێدەكات‌و هەڵبژاردەكانی عێراق‌و سوریا‌و قەتەر تیایدا بەشدارن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە157