یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كی دۆستانه‌ی له لاوانی برایه‌تی برده‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر به‌رده‌وامه له ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ خولی نایابی عێراق و یارییه‌كی دۆستانه‌شی له تیپی لاوانی یانه‌ی برایه‌تی برده‌وه.
له‌به‌رده‌وامی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ خولی نایابی عێراق كه بریاره له ناوه‌راستی مانگی داهاتوو ده‌ستپێبكات، یانه‌ی هه‌ولێر له یارییه‌كی دۆستانه‌دا رووبه‌روی تیپی لاوانی یانه‌ی برایه‌تی بوه‌وه.
له‌تایمی یه‌كه‌مدا هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات و ئه‌و تایمه تۆڕی گۆڵی هه‌ردوولا به خاوێنی مایه‌وه.
له‌تایمی دووه‌مدا یاریزانانی هه‌ولێر باشتر یارییانكردو توانیان دوو گۆڵ له‌رێگه‌ی عه‌لی فیگۆ و نه‌دیم كه‌ریمه‌وه تۆماربكه‌ن، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌و ئه‌نجامه مایه‌وه‌و به 2 گۆڵی بێ وه‌ڵام به‌سودی یانه‌ی هه‌ولێر كۆتایی هات.
له‌و یارییه‌دا راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر زۆرترین گۆرانكاری ئه‌نجامدا تا یاریزانه‌كانی بۆ ده‌ستپێكی خوله‌كه تاقیبكاته‌وه.
خوێندراوەتەوە369