ئیڤەرتۆن بە 50 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری ستۆنز دەبێت
یانەی ئیڤەرتۆن داوای سەرجەم یانەکانی ڕەتدەکاتەوە بۆ کڕینی جۆن ستۆنزی بەرگریکای گەر لە 50 ملیۆن پاوەند کەمتر بێت و مانچستەر سیتیش هەڕەشەی کشانەوە دەکات.
ڕۆژنامەی دەیلی میرەر بڵاوی کردەوە یانەی مانچستەر سیتی ئاگاداری بەرپرسانی ئیڤەرتۆنی کردوەتەوە گەر بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری جۆن ستۆنز نابن ئەوا لەپێشکەشکردنی ئۆفەرەکەییان دەکشێنەوە، لەبەرامبەردا بەرپرسانی ئیڤەرتۆن ڕایانگەیاندەوە ئەو یاریزانەییان بەکەمتر لە 50 ملیۆن پاوەند نافرۆشنە هیچ یانەیەک.
دەیلی میرەر ئەوەشی خستوەتەڕوو پیپ گواردیۆلا کەهەوڵی بەدەستهێنانی ستۆنز دەدات داوای لەبەرپرسانی یانەکەی کردوە لەو نرخە زیاتر نەدەن بەجۆن ستۆنز و گەر ئیڤەرتۆن بەو پارەیە ڕازینەبوو لەگرێبەستەکە بکشێنەوە.
لەهەمانکاتدا ئەو یاریزانە ئینگلیزیە فشاری خستوەتە سەر بەرپرسانی یانەکەی تابەئۆفەرەکی سیتی ڕازیببن و دەستبەرداری ببن بچێتە ڕیزی سیتیزنز چونکە خەونی ئەوەیە لەژێر سەرپەشتی گواردیۆلادا ڕاهێنان بکات.
خوێندراوەتەوە420