لاوانی پێشمه‌رگه ئاماده‌كاری یان به‌رده‌وامه
تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌شقه‌كانی و ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كانی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی كوردستان به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و شان به شانی مه‌شقه ئاماده‌كاریه‌كانی تیمه‌كه چه‌ندین یاری دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سیروان جه‌بار ڕاهێنه‌ری تیمی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئاستی لاوان سه‌باره‌ت به خۆئاماده‌كاریه‌كانی تیمه‌كه‌یان ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی لاوانی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه و واده‌كه‌ی دیار نیه هه‌ربۆیه ئێمه له خۆئاماده‌كاری به‌رده‌وام ده‌بین و ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، ئه‌مه‌و سیروان جه‌بار ووتیشی ، له‌گه‌ڵ خۆئاماده‌كاریه‌كان چه‌ندین یاری دۆستانه‌ی خۆئاماده‌كاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئاستی یاریزانان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنین بۆ ئه‌وه‌ی له خوله‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش بتوانین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنین.
تیمی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه توانی له دوا خولی لاوانی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت .
خوێندراوەتەوە595