خولی پله سێی ڕاهێنه‌رانی ئاسیاوی بۆ تۆپی پێ به كۆتاهات
پاش به‌شداریان له خولی پله سێی ئاسیاوی ، ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه 30 / 7 / 2016 كۆتایی هات به خوله‌كه .
به‌به‌شداری 30 ڕاهێنه‌ر له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق و یه‌كێتی تۆپی پێی سلێمانی كۆتایی هات به وانه تیۆری و پراكتیكێكانی خولی پله سێی ئاسیاوی .
ئه‌و خوله به وانه‌بێژی چه‌ندین پسۆر له‌و بواره سه‌رپه‌رشتی كرا‌و هه‌روه‌ك وانه‌كانی له نێو هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی سلێمانی وترانه‌وه ، ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی خوله‌كه به‌شداران له مه‌راسیمێكی شایسته بڕوانامه‌ی به‌شداریان پێ به‌خشراو هه‌روه‌ك بڕیاره له داهاتوو بڕوانامه‌ی خوله‌كه له یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیاویه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
خوێندراوەتەوە383