ِڕامۆن دیاز پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتیی ئەرجەنتین
یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی دەیەوێت ڕامۆن دیازی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوای بکاتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ووڵاتەکەی.
بەپێی ڕاپۆرتێک هەینی ڕابردوو ئارماندۆ پێرێزی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی لەگەڵ ڕامۆن دیازی هاونیشتیمانی و ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پاراگوای کۆبوەتەوەو داوای لێکردوە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی تانگۆ بگرێتە ئەستۆ لەبری تاتا مارتینۆ کەلەدوای پاڵەوانێتی کوپا ئەمریکا دەستی لەپۆستەکەی کێشایەوە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین بێجگە لەدیاز بڕیاریشیداوە بەرەو ئەوروپا بکەوێتەڕی تالەگەڵ دیگۆ سیمیۆنی گفتوگۆ بکات بەڵکو ڕازیبکات بەوەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی تانگۆ هەرچەندە پێشتر ڕاهێنەرەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕەتیکردەوە ئەو پۆستە بگرێتە ئەستۆ.
ڕامۆن دیازی 56 ساڵ لەڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پاراگوای سەرکەوتوو نەبوو بەجۆرێک لەکۆی 20 یاریی تەنها سێ یاریی بردەوە، بەڵام پێشتر کەڕاهێنەری ڕیڤەرپلەیت بوو توانی لەماوەی 2 وەرزدا 6 نازناو بۆ ئەو یانەیە بباتەوە.
خوێندراوەتەوە325