وه‌رزش

گۆڵچییە نوێیەکەی لیڤەرپول نزیکەی دوو مانگ دوور دەکەوێتەوە


لۆرێس کاریۆسی گۆڵچی نوێی یانەی لیڤەرپول، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یارییەکەی ڕابردوویان توشیهات، نزیکەی 2 مانگ لە یارییەکانی یانەکەی دوردەکەوێتەوە.

یانەی لیڤەرپول بڵاویکردەوە، لە یارییە دۆستانەکەی پێشوویان بەرامبەر بە چێڵسی ، کاریۆس دووچاری پێکان بووەو ئەمەش وا دەکات کە لە یەکەم دوو مانگی سەرەتایی پریمەرلیگدا نەتوانێت بەشداری یارییەکان بکات.

کاریۆسی گۆڵچی لاوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا،  لە کاتێکدا دووچاری پێکان بوو، کە هەوڵی بۆ گەڕاندنەوەی تۆپێکی یاریزانەکانی چێڵسیداو بەر دیگان لۆڤرینی هاوڕێی کەوت ، بەوەش شکان لە دەستی ڕاستیدا ڕوویدا.
بەهۆی ئەو پێکانەوە ، کاریۆس گەڕایەوە بۆ ئینگلتەراو نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە299