وه‌رزش

ڕۆژنامەکان: پۆگبا هەنگاوێکی بۆ مانچستەر یونایتد ماوە


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ئەمڕۆ هەینی بڵاویانکردەوە، پۆل پۆگبای یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس لە ئێستادا لە شاری لۆس ئەنجلێسی ئەمریکایەو هەنگاوێکی ماوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە مانچستەر یونایتدەوە بکات.

ئەمڕۆ زۆرینەی ڕۆژنامەکانی جیهان بڵاویانکردەوە، پۆگبا لە شاری لۆس ئەنجلێسی ئەمریکایەو لەوێ پشکنینی پزیشکی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئەنجامدەدات ، تاکوو دواتر بە فەرمی ڕۆیشتنی بۆ ئەو یانەیە ڕابگەیەنرێت.

ڕۆژنامەی زە سەن لەو بارەیەوە نوسویەتی ، دەبوایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پۆگبا پشکنینی ئەنجامبدایە، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی مان ویانیتد لەگەڵ یۆڤانتۆس لەسەر بڕە پارەکەیی، ئەو کارە دواکەوتووە.
زە سەن ئاشکرایکردووە، نرخی تێچوونی پۆگبا بۆ مان یونایتد 110 ملیۆن یۆرۆیە کە دەیکاتە گەورەترین گرێبەستی تۆپی پێ.

هاوکات ڕۆژنامەکانی لیکیب و فرانس فوتبۆڵ کە هەردووکیان لە فەڕەنسان بڵاویانکردەوە، پۆگبا ڕێکارە یاساییەکانی چوونی بۆ مان یونایتد ئەنجامدەدات و بەم نزیکانە ئەو گرێبەستە ڕادەگەیەنرێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە552