مینێز میلانی بەرەو یانەی بۆردۆ بەجێهێشت
جێرمی مینێزی هێرشبەری یانەی میلان گەڕایەوە خولی ووڵاتەکەی و لەوەرزی داهاتوەوە بەدرێسی یانەی بۆردۆوە دەردەکەوێت.
هەردوو یانەی بۆردۆی فەڕەنسی و ئەیسی میلان گەیشتنە ڕێککەوتنی کۆتای لەسەر گواستنەوەی جێرمی مینێزی فەڕەنسی و هێرشبەری ڕۆسۆنێری بۆ یانەی بۆردۆ، بەپێی گرێبەستە نوێیەکەشی مینێز تاسێ وەرزی داهاتوو درێسی بۆردۆ دەپۆشێت.
لەبارەی ئەو گرێبەستەوە تەلەڤزیۆنی کەناڵ پڵەسی فەڕەنسی بڵاوی کردەوە مینێز تاهاوینی 2019 لەبۆردۆ دەمێنێتەوەو گواستنەوەشی بەنزیکەی 10 ملیۆن یۆرۆ تەواو بوە.
جیرمی مینێز لەهاوینی 2014 و بەگرێبەستێکی بێبەرامبەر لەیانەی پاریس سان جێرمانەوە ڕووی کردە میلان و لەوکاتەوە 43 یاریی بۆ ئەو یانە ئیتاڵیە ئەنجامداوەو 18 گۆڵی لەو یارییانەدا تۆمار کردوە.
خوێندراوەتەوە420