یوڤانتۆس دەیەوێت کۆڤاچیج بگێڕێتەو سیریا ئەی
یانەی یوڤانتۆس بەردەوامە لەهەوڵەکانی بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕیزەکانی و لەو نێوەندەشدا دەیەوێت ماتیۆ کۆڤاچیجی یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بکڕێت.
تۆڕی میدیا سێتی ئیتاڵی بڵاوی کردەوە ڕۆیشتنی پۆگبا لەیوڤانتۆس تەنها چەند ڕۆژێکی ماوەو بۆ پڕکردنەوەی جێگەکەشی بیانکۆنێری دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ماتیۆ کۆڤاچیجی یاریزانی لاوی هێڵی ناوەندی ڕیاڵ مەدرید واژوو بکات یاخود بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە کرواتیە بباتە ڕیزەکانی.
هەر بەپێی هەواڵەکەی میدیا سێت لەئێستادا پیپی مارۆتای بەرپرسی وەرزشی یوڤانتۆس لەپەیوەندیدایە لەگەڵ بەرپرسانی ڕیاڵ بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو گرێبەستە و یانە ئیسپانیەکەش نایەوێت کۆڤاچیج بفرۆشێت بەڵکو دەیەوێت بەخواستن بیداتە بیانکۆنێری.
ماتیۆ کۆڤاچیجی 22ساڵ کەیەکێک بوو لەیاریزانانی هەڵبژاردەی کرواتیا لەیۆرۆی 2016دا هاوینی ڕابردوو لەئینتەرمیلانەوە ڕووی کردە ڕیاڵ مەدرید بەڵام وەرزی ڕابردوو بەزۆری لەسەر کورسی یەدەکی یانە ئیسپانیەکە بوو.
خوێندراوەتەوە344