وه‌رزش

لەسەر كەتەلۆنیا گواردیۆلا لە بەریتانیا سزا درا

بەهۆی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی كەتەلۆنیا ‌و سەربەخۆیی ئەو هەرێمە، پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەراوە سزا درا.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڵاویكردۆتەوە، گواردیۆلا لە رێنماییەكانی یەكێتیەكە لایداوە ئەویش بەهۆی هەڵواسینی قردێلەیەكی زەرد لەكاتی یارییەكاندا وەك پشتیوانی بۆ زیندانیانی سیاسی كەتەلۆنیا ‌و سەربەخۆیی ئەو هەرێمە.

بەپێی بڵاوكراوەكەی یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا، گواردیۆلا بە 20 هەزار پاوەند سزادراوە‌و لەهەمان كاتدا لەڕێگەی نوسراوەوە ئاگادار كراوەتەوە كە هەڵوێستی وا دووبارە نەكاتەوە.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە16398